Hemn Osman
11 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2015
كهركووك
كوتلهی توركمان، بڕیاریدا كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك بایكۆت بكات.
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری كەركووك موقەدەم ئایدن رفعەت تیرۆر كرا، ئەندامانی توركمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگایان كرد.
كوتلەی توركمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، كە پێكهاتووە لە نۆ ئەندام، بەمەبەستی راگرتنی كوشتن و رفاندنی خەڵكی توركمان، لێپرسراوانیان، پۆلیس و بازرگانەكانیان، ماوەی چەندین ساڵە نیگەرانی دەردەبڕن. كوتلەی عەرەبیش لە ئەنجوومەنەكە، بەهۆی تیرۆركردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای حەویجە لە هەفتەی رابردوو، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكەی بایكۆت كرد. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا تەنیا كوتلەی برایەتی كورد بەشداری كرد.
بەهۆی ئامادەنەبوونی كوتلەی عەرەب و توركمان لە كۆبوونەوەكەدا و كەمی ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكەوە، هیچ بریارێك دەرنەكرا.
سەبارەت بە بایكۆتی كوتلەی توركمان بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، گوتەبێژی بەری توركمانی عێراق و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك عەلی مەهدی، بۆ ئانادۆڵو و دوا و گوتی: "بەداخەوە پێش سێ رۆژ لەمەوبەر جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری كەركووك موقەدەم ئایدن رفعەت تیرۆركرا. بۆ ئەوەی كۆتایی بەو رووداوانە بهێنرێت لە دژی توركمان، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگامان بایكۆت كردووە و رێگایەكی مەدەنیمان گرتووەتە بەر. ئێمە دەمانەوێت دەنگمان بگات بە حكوومەتی ناوەندی بەغدا، حكوومەتی خۆجێیی كەركووك و جیهان".