Zeynep Beyza Kılıç,Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 51،84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، 52،23 دۆلار بوو، هه‌ر له دوێنێدا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 52،71 دۆلار. به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، 51،96 دۆلار بوو. له كاتژمێر 09:30 خوله‌كه‌وه، نرخه‌كه‌ی بووه‌ته 51،84 دۆلار. له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خۆرئاوای تێكساس به 48،97 دۆلار كڕیاری هه‌یه.
وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، دوێنێ له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه و، هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئۆپیك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه و، هه‌ریه‌ك له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، عێراق، كازاخستان و مالیزیا پشتیوانیان له بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كردووه.
وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له 21ی ئابدا، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له ڤیه‌ننا سازده‌كه‌ن.