Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
پاریس - AA
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كه‌سێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌بازی شێلا و له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌رباز برینداربوون كه دوانیان برینه‌كانیان سه‌خته.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پاریس له ناوچه‌ی لێڤالۆیس-پێرێت، كه‌سێک به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی گه‌ڕۆكی شێلاوه و له ئه‌نجامدا شه‌شیان برینداربوون كه دوانیان برینه‌كه‌یان سه‌خته.
راگه‌یه‌نراوه كه رووداوه‌كه له نزیك بینای شاره‌وانیدا روویداوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسدا، په‌لامارده‌ره‌كه توانیویه‌تی هه‌ڵبێت.
له‌چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا له فه‌ڕه‌نسا كه دوای هێرشه تیرۆريستییهكانی 2015ه‌وه راگه‌یه‌نرا، زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رباز له شه‌قامه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه و به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه بینای حكوومیی لێیه.