Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
له‌سه‌ر رێگای ماردین - دیاربه‌كر، په‌كه‌كه ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیسی كرده ئامانج و له‌ئه‌نجامدا شه‌ش پۆلیس بریندار بوون كه دوویان برینه‌كانیان سه‌خته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌نزیك شارۆچكه‌ی مازیداغ له‌سه‌ر رێگای ماردین - دیاربه‌كر له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیسدا بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه چێنرابوو.
له‌ئه‌نجامدا شه‌ش پۆلیس بریندار بوون كه دوو لە بریندارەکان برینیان سه‌خته. پۆلیسه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی دیاربه‌كر و ماردین چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.