Sangar Hamad Azeez
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاشکرای کرد کە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنییان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە باکووری عێراق، ئەنجام داوە.
لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاریمان دەستخست لەسەر بوونی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی جوداخواز، لە نێوان کاتژمێر ١٢:٠٠ شەو تا ٢:٠٠ بەرەبەیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر هەردوو ناوچەی هەفتەنین، مەتین ئەنجام درا، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کە فڕۆکەی جەنگی جۆری " F-16 و6 F-4 2020" بەکار هێنران توانرا بەسەرکەوتووی ئامانجەکان بپێکێنرێن".