Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قەهرهمان به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌كانی 23ی نیساندا كرد كه به‌بۆنه‌ی 96همین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و جه‌ژنی منداڵانه‌وه به‌ڕێوه‌چوون.
رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كه له هۆڵی بۆنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو و به خوێندنەوەی مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌ستی پێ كرد و دواتر قەهرهمان پێشوازیی له میوانانی ئاهه‌نگه‌كه كرد.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا هولوسی ئاكار و سهرلهشكرهكان، جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیران لوتفی ئێلڤان و مه‌همه‌ت شیمشێك، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، سه‌رۆكی دادگا، سه‌رۆكه‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا، ژماره‌یه‌ك کەسایەتی بیرۆكرات و سه‌رۆكی زانكۆكان و میوانانی بیانی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون و له‌لایه‌ن قەهرهمانهوه پێشوازییان لێكرا.
جێی باسه هه‌ده‌په به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا نه‌كرد.