Mazın Asad
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
پێشنیاری ئاكپارتی ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه له‌باره‌یانه‌وه دۆسیه كراوه‌ته‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا.
به واژۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و 316 په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی پێشنیاری گۆڕانكاریی یاساییه‌ك له ده‌ستووری توركیا كراوه كه له ماده‌یه‌كی كاتی ده‌ستوور پێكدێت.
به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وه گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له لایه‌ن داواكاریی گشتی كۆماریی و دادگاكانه‌وه كراونه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی ده‌ستووری و یاسا ده‌كرێت و حوكمی ماده‌ی 83ی ده‌ستوور تایبه‌ت به پارێزبه‌ندی یاسایی كه ده‌ڵێت "پێش هه‌ڵبژاردن یاخود دواتر، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك تاوانێك ئه‌نجام بدات ئه‌وه به بێ بڕیاری په‌رله‌مان ئه‌و په‌رله‌مانتاره ناتوانرێت ده‌ستگیر بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و دادگایی بكرێت" په‌یره‌و ناكرێت.
ئه‌گه‌ر ماده‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وه له نێو 15 رۆژدا ئه‌و دۆسیانه‌ی له كۆمسیۆنی ده‌ستوور و یاسا له په‌رله‌مانی توركیا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی و وه‌زاره‌تی داد هه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، گشت كاره‌كان له‌وباره‌یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێت و دۆسیه‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه پێشنیاره‌كه له دوو مادده پێكدێت و له به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌یدا هه‌م په‌یره‌وكردن و هه‌میش پێشكه‌شكردنی به ده‌نگدانی گشتی له‌خۆ ده‌كرێت.