Istanbul
به‌غدا- AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، موسته‌فا شه‌نتۆپ، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، گه‌یشته به‌غدا.
موسته‌فا شه‌نتۆپ له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌وه پێشوازیی لێكرا.
لووتكه‌كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئوردن، ئێران، سووریا، كوێت و سعوودیه و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاتانه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.