Mohammed Baqi Hussein
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
ره‌شنووسی پڕۆژه یاساكه به واژووی بریكارانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، ئیدریس باڵوكهن و چاغڵار ده‌میره‌ل پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا كه زانیاریی سه‌باره‌ت به ئێزدیه‌كان له‌خۆگرتووه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئێزدیه‌كان به‌بێ چه‌ك و به‌رگری له‌لایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه و به چه‌ك و ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان كۆمه‌ڵكوژكراون.
له‌ده‌قی ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، "كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیه‌كان دوای هێرشی داعش بۆسه‌ر شنگال سه‌رنجی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا. ئه‌و سته‌مه نامرۆڤانانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌كان ئه‌نجام درا، چه‌ندین جار كراوه‌ته راپۆرت. سێی ئابی 2015 په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی به جینۆسایدناساند. له راپۆرتێكی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كه 15ی حوزه‌یرانی 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به جینۆساید ناوبراوه. له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه به هێزی كورد كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی راڕه‌وێك و بینینی رۆڵی چالاكانه له پاراستنی ئێزدییه‌كاندا. پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراته‌كانی ناوچه‌كه و به‌رله هه‌موویان هێزی كورد كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه به‌ناوی بنیاتنانی ئاشتییه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پڕۆژه یاسایه بۆ به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له عێراق و سووریا ئاماده‌كراوه".