Muhammet Ali Kemal
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
لە ئاکامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی قامیشلۆی سەربە پارێزگای حەسەکە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا، بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٢ کەس کوژراون و ٥٠ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستیکەوتوون، لە شارۆچکەی قامیشلۆی سەربە پارێزگای حەسەکە، لە تەنیشت بارەگایەکی پەیەدە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٢ کەس کوژراون و ٥٠ی دیکەش بریندار بوون. ئەمە جگە لەوەی کە لەئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە ٣٠ بینا زیانیان بەرکەوتووە.
هاوکات تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە ٢٢ کەس لە تەقینەوەکەدا کوژراون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەیشکردووە کە نیگەرانیی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەیە و هیچ زانیارییەکی دیکەیان لەبارەی تەقینەوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.