Hemın Othman Mohammed
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
به‌هۆی به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی قامیشلۆوه دوو كه‌س له شارۆچكه‌ی نسێبینی سه‌ربه شاری ماردینی توركیا بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له شارۆچكه‌ی قامیشلۆی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سووریا كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی نسێبینی توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویداوه.
به‌هۆی كاریگه‌ریی به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خانوو و شوێنكاره‌كانی شارۆچكه‌ی نسێبین شكاون و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو هاووڵاتی شارۆچكه‌كه بریندار بوون.