Hemn Osman
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی له شاری ماردین ئۆرهان میرئۆغڵو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لقی ئاك پارتی له پارێزگەكه مه‌همه‌ت عه‌لی دوندار، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شارۆچكه‌ی نوسه‌یبین-یان كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ئاك پارتی كۆبوونه‌وه.
له گوتارێكیدا بۆ لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی، میرئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ده‌ستی هێناوه به به‌راوردی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی حوزه‌یران باشتر بووه.
میر ئۆغڵو، ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه كه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی 28ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، كه به‌هۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی نوسه‌یبین كوژرا، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه و دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه.
میرئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه "هیچ تاوانێك بێ سزا نامێنێته‌وه، به‌هۆی راگه‌یاندنی به‌ناو خودموختاری و هه‌ڵكه‌ندنی خهندهقهكانهوه، هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون" و زیاتر گوتی: "خه‌ڵك هه‌رگیز پشتیوانی ئه‌وه نه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی ترسه‌وه له دژیشی نه‌وه‌ستان، به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی خهندهقهكانهوه هه‌زاران كه‌س له سلۆپی و جزیره‌وه كۆچیان كردووه. به‌داخه‌وه لێره هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نییه".