Mohamad Misto,1 23
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به بنكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی قامیشلۆ، لانیكه‌م سێ تیرۆریست كوژران.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی قامیشلۆ كه ماوەیەکی زۆرە رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كردوویه‌تییه بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی چه‌كداری، ته‌قییه‌وه.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، لانیكه‌م سێ تیرۆریست كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون.
تا ئێستا دیار نییه كه چ لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
شارۆچكه‌ی قامیشلۆ سەربە پارێزگای حهسهكهیە لە رۆژهەڵاتی سووریا و یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه سه‌ره‌تا داگیریكرد.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سووریا له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه داگیركراوه.