ئه‌مریكا له دوو خاڵی دیكه سه‌ربازیی له‌سووریا جێگیر ده‌بێت
- هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ژموونی سه‌ربازیی ده‌ده‌ن له كێڵگه نه‌وتیيه‌كانی سووریا، له دوو ناوچه‌ی دیكه له حه‌سه‌كه ده‌ستیانكرد به دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی.
Ankara
قامیشلۆ|ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ژموونی سه‌ربازیی ده‌ده‌ن له كێڵگه نه‌وتیيه‌كانی سووریا، له دوو ناوچه‌ی دیكه له حه‌سه‌كه ده‌ستیانكرد به دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی.
سوپای ئه‌مریكا كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیادا چه‌ند بنكه و خاڵێكی سه‌ربازیی له باكووری سووریا چۆڵكرد، له هێڵی سنووری باكووری خۆرهه‌ڵات و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ژموونی سه‌ربازیی به‌هێز ده‌كات.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه ده‌ستیخستووه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له پارێزگای حه‌سه‌كه له سووریا تێكڕا پێنج بنكه و خاڵی سه‌ربازیی هه‌یه، له دوو ناوچه‌ی دیكه‌ی پارێزگاكه ده‌ستیكردووه به دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی. ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه ته‌واوببن ئه‌وا ژماره‌ی بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ حه‌وت.
دوو كاروانی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا شه‌وی پێشتر و دوێنێ له عێراقه‌وه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لیاروبیه له‌سه‌ر سنووری عێراق-سووریا گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی قامیشلۆ له حه‌سه‌كه.
كاروانی یه‌كه‌م كه پێكهاتبوو له زرێپۆشی سه‌ربازیی و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ٢٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبوو، گه‌یشتنه ناحیه‌ی قه‌حتانیه كه شه‌ش كم له سنووری توركیا-سووریا دووره. سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌وێ ده‌ستیان كردووه به بنیاتنانی ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت له قه‌حتانیه كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی قامیشلۆ له سنووری سووریا-توركیا نه‌وتی عه‌مباركراو هه‌یه.
كه‌روانی دووه‌م كه له ١٠ ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو، دوێنێ چووه ناوچه‌كه و له گووندی هیمۆ له خۆرئاوای ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی قامیشلۆ كه چوار بۆ پێنج كم له سنووری توركیاوه دووره جێگیربوو. هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێش ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌و دوو خاڵه سه‌ربازییه كه كاره‌كانی دروستكردنیان ده‌ستیپێكردووه ده‌كه‌وێته ناو سنووره‌كانی یه‌كتربڕی ده‌وریه‌ی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا.
ئه‌مریكا له سایه‌ی ئه‌و خاڵه سه‌ربازییانه‌ی بنیاتیان ده‌نێت هه‌م ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی حه‌سه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌میش هه‌ژموونی له سنووری توركیا به‌هێز ده‌كات.
له نێوان ئه‌و دوو خاڵه سه‌ربازییه‌ی دروست ده‌كرێن نزیكه‌ی ٣٥ كم مه‌ودا هه‌یه.
- هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبانی كشانه‌وه
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ربازانی ئه‌مریكا بنكه‌ی سرن-ی سه‌ر رێگای وشكانی M4یان له باشووری كۆبانی چۆڵكرد. هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا ئه‌و بنكه‌یان چۆڵكرد و، دوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆی گه‌ڕانه‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاد له سه‌د بارهه‌ڵگریان ره‌وانه كرد بۆ چۆڵكردنی بنكه‌ی سرن.
سه‌ربازانی ئه‌مریكا شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یان له بنكه‌ی ئاسمانی سه‌بیت له نزیك بنكه‌ی سرن خاپووركرد و، به ته‌واوی له كۆبانی كشانه‌وه.
- بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا
پێش ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا كه له نۆی تشرینی یه‌كه‌م دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا ده‌ستیپێكرد، هێزه وشكانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا تێكڕا له ٢٢ نا‌وچه‌دا كه وه‌ك بنكه و خاڵی سه‌ربازیی به‌كاریان ده‌هێنان له گۆڕه‌پانی سووریادا بوونیان هه‌بوو.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێرانی مه‌یدانی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستیان كه‌وتووه، سوپای ئه‌مریكا له ئێستادا له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه، دێرازۆر و ره‌ققه له سووریا بوونیان هه‌یه.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، سوپای ئه‌مریكا له ١٦ بنكه و خاڵی سه‌ربازیی كشایه‌وه، له‌گه‌ڵ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ش بنكه‌یان.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له كێڵگه‌كانی نه‌وتدا جێگیرده‌كرێن له ئێستادا تێكڕا ١١ بنكه و خاڵی سه‌ربازییان هه‌یه، له‌وانه‌یش پێنج له حه‌سه‌كه، دوو له ره‌ققه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له چواری تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیكرد به كاره‌كانی دروستكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له پارێزگای دێرازۆری سووریا و ٢٥٠-٣٠٠ سه‌ربازی زیاده، زرێپۆش، چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كرد.
به ته‌واوبوونی خاڵه سه‌ربازییه‌كانی له حه‌سه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكا تیایدا جێگیربووه ده‌گاته ١٣ و، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاره‌كان له دێرازۆر ده‌گاته ١٥.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن