ئه‌و تیرۆریسته بیانییه‌ی له ناوچه‌ی ناوه‌ند مابووه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه
- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: "لەسەر بەڵێنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه و دابینكردنی به‌ڵگه‌ی گه‌شت بۆی، رێکارییه‌کان بۆ رەوانەکردنەوەی ئەو شه‌ڕكه‌ره تیرۆریسته بیانیيه بۆ ئەمریکا دەستیپێکردووە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند "ئەو تیرۆریستە بیانییه‌ی لەناوچەی ناوەنددا ماوەته‌وە، ئه‌گه‌ر یۆنان وه‌ری نه‌گرێته‌وه رەوانەی ئەمریکا دەكرێته‌وه".
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ''شه‌ڕكه‌ری تیرۆریستیی بیانیی ئه‌مریكی، له‌سه‌ر خواستی خۆی وه‌ك سێهه‌م وڵات له ١١ی تشرینی دووه‌مدا سنوورداشی یۆنان كراوه‌ته‌وه''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەھۆی وەرنەگرتنەوەی لە لایەن یۆنانەوە ئەو تیرۆریستە لە ناوچەی ناوەند(سنووری نێوان تورکیا و یونان) ماوەتەوە و، ھاتووە "لەسەر بەڵێنی وەرگرتنەوەی لە لایەن ئەمریکاوە و دابینکردنی بەڵگەی گەشت بۆی، رێکارییەکان بۆ رەوانەکردنەوەی ئەو شەڕکەرە تیرۆریستە بیانیيە بۆ ئەمریکا دەستیپێکردووە".بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن