Nour Mahd Ali Abu Aisha,Gülşen Topçu,Rewa Mahmood Hasan
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
غەززە - AA
ماوەی دوو رۆژە هێرشەکان بۆسەر کەرتی غەززەی ژێر ئابڵوقەی سوپای ئیسرائیل بەردەوامی هەیەو تائێستا ژمارەی کوژراوە فەڵەستینیەکان بەو هۆیەوە گەشتوونەتە ٣٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە هێرشەکانی درەنگانى شەوی رابردوو لە شاری دیر بەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە شەش فەڵەستینی گیانیان لەدەست دا.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری لەسەر ناسنامەی کوژراوەکان بڵاو نەکراوەتەوەو لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە رۆژی رابردووەوە تا ئێستا ٢٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی کوژراوەکانی هێرشی ئیسرائیل گەیشتو ٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٠٠ کەس بەرزبۆتەوە.