Sangar Hamad Azeez
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
لە کاتێکدا شەڕو پێکدادانەکان له‌نێوان پەیەدە و چەکدارانی رژێمەکەی ئەسەد لە شاری حەسەکەی باشووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا درێژەی هەیە، دانیشتوانی شاره‌که پەنا بۆ ناوچه‌که ئارامەکان دەبەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە لۆکاڵییه‌کانه‌وه ده‌ستیکه‌وتوون، ماوەی چوار رۆژە شه‌ڕێکی سەخت لە نێوان رژێمەکەی ئەسەد و پەیەدەدا لە خۆرهه‌ڵاتی حەسەکە لە ئارادایە و چەکدارانی پەیەدە هێزی پشتیوانیی لە کۆبانێوه ڕەوانەی ناوچەکە دەکەن.
هاوکات بەهۆی بڕانی ئاو و ته‌زووی کارەبا و نه‌مانی سه‌قامگیرییه‌وه لە شاره‌که، هاووڵاتیان بەرەو عامودێ و قامیشلۆ هەڵدێن.
دوێنێ سوپای سووریا به تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ی له حه‌سه‌كه بۆردومان كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا شه‌ش كه‌س كوژران كه پێنجیان هاووڵاتی سڤتل بوون. له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی په‌یه‌ده به هاوه‌ن باره‌گاكانی رژێمیان له ناوه‌ندی حه‌سه‌كه بۆردومان كرد.
له مانگی ئازاری ساڵی2011ه‌وه، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا سه‌ریهه‌ڵداوه تا ئێستا چه‌ند جارێك شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان رژێم و هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌دا له باكووری حه‌ڵه‌ب، ناوچه‌ی شێخ مه‌قسودی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده، كێڵگهکانی نه‌وت و خاڵه‌كانی پشكنین له حه‌سه‌كه، روویانداوه.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده، پێکه‌وه پارێزگای حه‌سه‌كه و شارۆچكه‌ی قامیشلۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. له‌كاتێكدا په‌یه‌ده باج به رژێم ده‌دات، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا به‌رده‌وامیی به كاری داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچانه ده‌دات. به‌و پێیه‌ش كارمه‌ندانی سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هاوشێوه‌ی ساڵانی پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان. هه‌روه‌ها ئه‌و باجه‌ی له ژماره‌یه‌ک دووکان و شوێنی کار له حه‌سه‌كه وه‌رده‌گیرێت، له‌نێوان هه‌ردوولادا دابه‌ش ده‌كرێت. زۆركات هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێم و چه‌کدارانی په‌یه‌ده پێکه‌وه به‌ناوشاردا ده‌گه‌ڕێن. كێڵگه‌ی نه‌وتی رومێلان له باكووری حه‌سه‌كه، له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ده‌پاریزرێت و به‌شێكی نه‌وته‌كه‌ی ده‌درێته رژێم.