Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
لە سووریا یەکەکانی سەر بەرژێم هێرشی زەمینیان بۆ سەر چیای تورکمان لە دەوروبەری لازقییە دەست پێ کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی نێوخۆییەوە دەستکەوتوون، هێزەکانی رژێم لە سەرلەبەیانی زووەوە لە رێگەی هاوەن و مووشەکەوە بۆردومانی ئەو ئەو گوندانەیان کردووە کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەن.
پاش بۆردومانەکان هێرشی زەمینیان دەست پێ کردووە و هەوڵی چوونە نێو گوندەکانی کەلەز و کارامانیان داوە.
لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، پێکدادانی توند لە نێوان هەردوولا هاتووەتە ئاراوە و دەنگەکان لە شارۆچکەی یایڵاداغەوە دەبیسترێت.