İbrahim Halil Aktürk
09 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
هاتای - AA
لە هاتای دوای تێپەڕینی ٦٨ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، ژنێکی ٨٠ ساڵان لەژێر داروپەردووی رووخاو رزگار کرا.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە میانی کارەکانیاندا لە باڵەخانەی پێنج نهۆمیی ئەرۆغڵو لە گەڕەکی مستەفا کەمال گوێیان لە هاوار و ناڵەی شازییە کاڵائاغزی تەمەن ٨٠ ساڵان بوو.
دوای نزیکەی چوار کاتژمێر هەوڵ و کارکردن، تیمەکان کاڵائاغز-یان بە برینداری لەژێر دارووپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکەدا دەرهێنا و رزگاریان کرد و دواتر بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی نەخۆشخانەیان کرد.
دوای رزگارکردنی ژنە ٨٠ ساڵانەکە، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن و سەربازان باوەشیان بە یەکتردا کرد و فرمێسکی خۆشییان رشت.