Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
له شارۆچكه‌ی یایڵهداغی سه‌ربه پارێزگای هەتای باشووری تورکیا، 121 هاووڵاتی عێراقی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیان ده‌دا له سنووری سووریاوه تێپه‌ڕی خاكی توركیا ببن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، یه‌كه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی سێیه‌مین فه‌وجی سنوور كه له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی تۆپراكتوتان سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین بوون، هه‌ستیان به گرووپێك كردووه كه هه‌وڵی به‌زاندنی سنووریان داوه.
دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سه‌كان هاووڵاتی عێراقی بوون و ژماره‌یان 121 كه‌سه كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابووه. به‌مه‌به‌ستی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان گوزاراونه‌ته‌وه بۆ خاڵه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و عێراقیانه له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق هه‌ڵاتوون و، ویستویانه له‌ڕێگه‌ی سووریاوه ده‌ربازی خاكی توركیابن.