Sangar Hamad Azeez
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
هاووڵاتییەکی عێراقی، بەناوی محەمەد سەعید بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی وڵاتەکەی پەنا بۆ ئوردن دەبات و لەوێ لەگەڵ کچێکی ئەمریکی، بەناوی زەینەب مەهدی ئاشنای یەکتر دەبن.
ئەو دوو کەسە دوای ئەوەی پەیوەندیی خۆشەویستی دەبەستن، ٤٥ رۆژ بەر لە ئێستا بڕیار دەدەن کە لە شاری ئۆردوی تورکیا ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن و لەوێ درێژە بە ژیان بدەن.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی شارەوانی ئاڵتن نۆردو، ئەنگین تەکینتاش کە مارەبڕینەکەی ئەنجامدا گوتی: "دوای ئەوەی هەریەک لە هاووڵاتی عێراقی، محەمەد سەعید و هاووڵاتی ئەمریکی، زەینەب مەهدی بڕیاریان دا ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن داواکاریان پێشکەشی ئێمە کرد. ئێمەش مارەبڕینەکەمان ئەنجامدا، پێشبینی دەکەم ژیانێکی خۆش لە تورکیا بەسەر ببەن، خۆشحاڵم بەوەی کە ئەو دوو کەسە لەناو تەواوی وڵاتانی جیهاندا تورکیایان هەڵبژاردووە و بڕیاریان دا ژیان لێرە بەسەر بەرن. ئینشائەڵڵا هەر بەو شێوەیە لەگەڵ برا پەنابەرەکانمان بە گیانێکی برایانە ژیان بەسەر دەبەین".