Hemın Othman Mohammed
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كه هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیای رێكخست، دوواین قوتابخانه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئەمریکی له شاری لاس ڤێگاسی سەربە ویلایەتی نیڤادا كرده‌وه.
ئه‌و قوتابخانه نوێیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له بنكه‌ی ئاسمانی نێلیس ده‌ست به‌كار ده‌كات كه خاوه‌ندارێتی ناوه‌ندی جه‌نگی هێزه ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌كات و گه‌وره‌ترین پێگه‌ی مه‌شق و راهێنانی جه‌نگیه له جیهاندا.
له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا كه له ژێر ناوی "Coral Academy of Science Las Vegas" ده‌ستی به‌كار كردووه، فه‌رمانده‌ی بنكه‌كه، كۆلۆنێل ویلیا‌م نۆرتن كلیلی قهتابخانهكهی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه، ئێرجان ئایدۆغان كرد.
قوتابخانه‌ی بنكهكهی نێلیس كه له مانگی ته‌مووزدا راده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی كرا له 22ی ئابی داهاتوودا ده‌ست به قۆناغی نوێی ده‌كات.
دەرهێنەرێکی ئه‌مریكی بەناوی مارک س. هۆڵ، کە ماوەی پێنج ساڵە لێكۆلینه‌وه لە گه‌نده‌ڵیه‌كانی قوتابخانه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لەئەمریکا دەكات و، دۆکیومێنتارییەکی بەناوی ''Killing Ed'' دەرهێناوە، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە پێویسته زۆر كه‌س به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو قوتابخانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه ده‌ستگیر بكرێن و سنوورداش بكرێنه‌وه.
هۆڵ باسی له‌وه كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی وه‌ك توركیا له ناو ئه‌مریكاشدا تێكده‌ره، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی و گوتی: "سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵلا گوله‌ن و رێكخراوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكاوه ده‌پارێزرێن".
مارک س. هۆڵ، باسی لەوەیش کرد كه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی لە ئه‌مریكادا نزیكه‌ی 150 قوتابخانه‌ی هه‌یه و ساڵانه نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت.