Hemın Othman Mohammed
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له گوتارێكیدا بۆ ئه‌ندامانی گۆنگره‌ی پارتی دیموكرات رایگه‌یاند "پێشتر هیچ ژنێك یان پیاوێك كه بوونه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هیلاری كلینتۆن گونجاوتر نه‌بوون".
پێش 58ەمین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه بڕیارە له 8ی تشرینی دووه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئۆباما له سێیه‌مین رۆژی كۆنگره‌ی پاریت دیموكراتدا كه له یاریگای وێڵس فارگۆی شاری فلادلفیا به‌ڕێوه‌چوو، گوتاری پشتیوانی بۆ كلینتۆن پێشكه‌ش كرد.
ئۆباما باسی له‌وه كرد كه هه‌شت ساڵ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ كلینتۆن-دا ركابه‌ر بوون و ئه‌و ركابهرێتییهشی زۆر به زه‌حمه‌ت تێپه‌ڕاندووه و گوتی: "كلینتۆن ركابه‌رێكی زۆر به‌هێز بوو".
هاوكات ئۆباما گه‌شبینی خۆی به‌رامبه‌ر بە داهاتووی ئه‌مریكا نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی كلینتۆن باشتر ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كلینتۆن له زۆر بواردا خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆره و گوتی: "پێشتر هیچ ژنێك یان پیاوێك كه بوونه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هیلاری كلینتۆن گونجاوتر نه‌بوون".