Muhammet Ali Kemal
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
لە شارۆچکەی کاریکامیشی سەربە پارێزگای عەنتاب، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان لەسەر سنووری تورکیا کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، ئەو هێزە ئەمنییانەی ئەرکیان ئەوەیە تورکیا لە هێرشەکانی داعش بپارێزن و دەستەبەری ئاسایش لەسەر سنوورەکان بکەن. لە شارۆچکەی کاریکامش و لەنزیک سنوور، تێبینی گرووپێکیان کردووە کە لە هەوڵدا بوون بە نایاسایی لە سووریاوە بێنە ناو تورکیا.
لای خۆیشییانەوە هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانە کە زانراوە چەکداری داعشن پێیان گوتوون کە بووەستن، بەڵام چەکدارەکان لە ناوچەکانی ژێر دەستی رێکخراوەکەوە لەدەورووبەری شارۆچکەی جەرابلوسی سەربە پارێزگای حەلەب، تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە. دوای ئەوەیش کە سەربازەکان وەڵامی تەقەی چەکدارەکانیان داوەتەوە.
پێکدادانەکە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەردەوام بوو و دەنگی تەقەکان لە شارۆچکەی کاریکامشەوە دەبیستران.
بەهۆی پێکدادانەکەشەوە هێزە ئەمنییەکان چالاکییەکانیان لەسەر سنوور زیاد کرد و هاووڵاتییانیان ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی نزیک سنوور نەوەستن و نەمێننەوە.