Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەکاری، ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و ١١ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، تیرۆریستانی پەکەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە شاری وانەوە بەرەو هەکاری بردووە و لە نزیک شارەکە بە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسدا تەقاندویانەتەوە و لەئاکامدا لە شوێنی رووداوەکە ١٢ پۆلیس و یەک هاووڵاتی بریندار دەبن کە برینی دوو لە پۆلیسەکان سەخت دەبێت و دوای رەوانە کردنیان بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدەن .
لە ئێستادا ئۆپەراسیۆن دژ بە تیرۆریستانی پەکەکە لەناوچەکە دەستی پێکردووە.