Abdullah Shukur
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
بەپێی ئەو بڕیارنامەی کە لە چوارچێوەی پێشگرییەکانی باری نائاسایی و دووبارە رێکخستنەوەی لە بەشێکی دام و دەزگاکانی حکوومەت دەرکراوە، لە ژمارەی دووبارەی رۆژنامەی رەسمی بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو بڕیارنامەکە "ئەو سەربازانەی لە ھێزەکانی سوپای تورکیا دەرکران، بێ بڕیاری دادگا پلەی سەربازیی و ئەرکی فەرمانبەرایەتیان لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی ناچنە نێو ریزی سوپای تورکیا. ھاوکات جارێکی دیکە لە ھیچ دامودەزگایەتی حکوومی دانامەزرێت و بەشێوەی راستەوخۆ یاخود ناراستەوخۆ ئەرکیان پێ راناسپێردرێت و ئەرکەکانیان لە دەستەی کارگێری زانکۆ، دەزگا و کۆمسیۆن و دەزگای چاودێری ھتد کۆتایی پێدێت".
لەم چوارچێوەیەش فەرماندەیی گشتی جەندرمە و فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان بە وەزارەتی ناوخۆ بەستراوەتەوە.
ھەر بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی حکوومەتی تورکیا کە لە فەرماندەیی ھێزەکانی وشکایی ٨٧ ژەنەڕاڵ، ٧٢٦ ئەفسەر، ٢٥٦ مفەوەز، ھاوکات لە فەرماندەیی ھێزەکانی دەریایی ٣٢ ئەمیرال، ٥٩ ئەفسەر، ٦٣ مفەوز و لە فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانیش ٣٠ ژەنەڕاڵ، ٣١٤ ئەفسەر، ١١٧ مفەوز بە کۆی گشتی ھەزار و ٦٨٤ سەرباز لە سوپای تورکیا دورخرانەوە.ھاوکات لە چوارچێوەی پێشگرییەکانی باری نائاسایی و دووبارە رێکخستنەوەی بەشێکی دامودەزگاکانی حکوومی بڕیاری دەرکردنی بۆ بەشێکی کارمەندانی سەربازیی جێبەجێ کراوە کە لە نێوانیاندا ھەریەک لە فەرماندەیی پێشووی ھێزە ئاسمانییەکان ئاکن ئۆزتورک، جەنەراڵ ئادەم ھودوتی، جەنەراڵ مەتین ئیدیل، جەنەراڵ یڵدرم گوڤەنچ، جەنەراڵ ئیلھان تالو، جەنەراڵ سەلیم ئوڵوسۆی، جەنەراڵ مەھمەت دیشلی، جەنەراڵ کوبیلای سەلچوک، ئادمیراڵ لە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان ھاکات ئۆستەم، ئادمیرال لە نەخۆشخانەی فێرکاری گاتا حەیدەرپاشا بەکر ستقی جەبەجی و فڕۆکەوان عەقید ھاکان کاراکوش ھەیە.
لە پاڵ ئەمەش سێ ئاژانسی ھەواڵ، ١٦ کەناڵی تەلەڤزیۆن، ٢٣ رادیۆ، ٤٥ رۆژنامە، ١٥ گۆڤار، ٢٩ چاپەمەنی داخران.