Aykut Karadağ
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق.
لەو زانیارینامەیەدا کە لە لایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە شارۆچکەی چوکورجای سەربە هەکاری، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکدا بە پشتیوانیی هێزە ئاسمانییەکان، پێگەی گرووپێک تیرۆریست دیارییکراوە کە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار کردووە.
لەبەرامبەر ئەمەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی تورکیا، لە هەریەک لە گوندەوارەکانی چوکورجا و ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق، هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، ٤ پێگەی چەکی تیرۆریستان و دوو ئەشکەوت و حەشارگە خاپوورکران.