Ömer Koparan,Adham Kako,1 23
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
عه‌زاز/ئه‌نقه‌ره - AA
لیوای هه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد له ئاماده‌كاریدایه بۆ به‌شداریكردن له ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات.
لیوای هه‌مزه كه له ساڵی ٢٠١٥ له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دامه‌زراوه و ئه‌ندامه‌كانی توركمانی سووریا‌ن و له نزیكه‌ی ٦ هه‌زار و ٥٠٠ شه‌ڕكه‌ر پێك دێت له ژێر چه‌تری سوپای سووریای ئازاد‌دا له هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و لقی زه‌یتوندا پشتیوانی سوپای توركیایان كرد.
سه‌یف ئه‌بوبه‌كر كه یه‌كێكه له‌و فه‌رماندانه‌ی مه‌شق و راهێنان له سه‌ر تاكتیكه‌كانی جه‌نگ و ته‌قه‌كردن به ئه‌ندامانی لیواكه له قه‌زای عه‌زاز ده‌كات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپهراسیین بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. ئێمه‌ش مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانمان ده‌كه‌ین".
سه‌یف ئه‌بوبه‌كر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد نییه له ناوچه‌كه به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئه‌وان له سته‌مكاری تیرۆریستان رزگار بكه‌ن، گوتی: "به‌هه‌موو توانایه‌كمان خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات. وه‌ك سوپای سووریای ئازاد ئامانجمان ئه‌وه‌یه هاووڵاتیانمان له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له سته‌مكاری تیرۆر رزگار بكه‌ین".