ژماره‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كالیفۆرنیا گه‌یشته ٧٤ كه‌س
ژماره‌ی قوربانیان له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی کە ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، گه‌یشته ٧٤ كه‌س.
Ankara
ژماره‌ی قوربانیان له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی کە ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، گه‌یشته ٧٤ كه‌س.
سی ئێن ئێن رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی بوت، كۆرای هۆنیا به میدیاكانی راگه‌یاندووه ژماره‌ی قوربانیان له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی کە ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه گه‌یشته ٧٤ كه‌س و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هێشتا له باكووری كالیفۆرنیا به‌رده‌وامه و نزیكه‌ی ٥٧٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ته‌نیووه‌ته‌وه و زیاتر له ١١ هه‌زار خانوو و ته‌لاری سووتاندووه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به‌هۆی ئه‌وی ئاگره‌ی له باشووری ویلایه‌ته‌كه به‌رده‌وامه نزیكه‌ی ٤٥٠ خانوو زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. له‌نێو ئه‌و خانووانه‌ی له باشووری ویلایه‌ته‌كه سووتاون، ماڵی ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبێژ بوونی هەیە.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی كالیفۆرنیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووان كۆده‌بێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن