Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئاکار هاوتا ئەمریکییەکەی جۆزێف دەنفۆرد لەواشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کۆبوونەوە.
خولوسی ئاکار کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لەکۆبوونەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا لە واشنتۆنە، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا ژەنەراڵ جۆزێف دەنفۆرد کۆبوویەوە.
جۆزێف دەنفۆرد سەردانی ئاکاری لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن کرد و کۆبوونەوەکەی نێوانیان نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەروونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە دەنفۆرد و ئاکار تاوتوێی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا و عێراقیان کردووە و بیروڕا و زانیارییان لەوبارەیەوە گۆڕیوەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەکۆبوونەوەکەدا باس لەئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ کراوە و تێیدا هاتووە ''جەخت لەسەر پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کراوەتەوە''.