Sarp Özer,1 23
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا ١٥٣ بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/پەیەدە و داعش، تۆپباران کراون. ئۆپەراسیۆنەکەش بەمجۆرەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە بیری هێنایەوە کە دوێنێ کاتژمێر ١٧:٠٠ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لەدەست زوڵم و ستەمی ئەمانە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر رۆشنایی ئەو مافانەی کە تورکیا لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا هاتووە "لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا ١٥٣ بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/پەیەدە و داعش، تۆپباران کراون. ئۆپەراسیۆنەکەش بەوجۆرەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە. لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تەنها تیرۆریستان و بنکە و بارەگا، سەنگەر و ئامێر و پێداویستی و چەکەکانیان دەکرێنە ئامانج و هەموو هەستیارییەک دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی".