Hamdi Çelikbaş
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، سوپای توركیا له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌و هێزه‌ی له خۆشه‌ویستی، متمانه و نزاكانی گه‌له‌وه وه‌ری ده‌گرێت، به تێگه‌یشتنی "بمرم شه‌هید ده‌بم و بمێنم ده‌بمه قاره‌مان" ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "سوپای توركیا له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات، مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییه‌كانمان كه ٨٢ ملیۆن كه‌سه به‌و هێزه‌ی له خۆشه‌ویستی، متمانه و نزاكانی گه‌له رهسهنهكهمانهوه وه‌ری ده‌گرێت، به تێگه‌یشتنی 'بمرم شه‌هید ده‌بم و بمێنم ده‌بمه قاره‌مان' ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه".