Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
دیاربەکر – AA
لە ١٦ ئۆپەراسیۆنی جیادا لە دیاربەکر دەست بەسەر ٤٧٦ کیلۆ و ٨٩٦ گرام تلیاک و ١٠٤ کیلۆگرام هێرۆیندا گیرا.
تیمەکانی هۆبەی هەڵمەتی بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی دیاربەکر لە ٢٢ی نیسان تاکو ٢ی ئایار، ١٦ ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان بۆسەر ئەو کەسانە ئەنجام دا کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ٤٧٦ کیلۆ و ٨٩٦ گرام تلیاک، ١٠٤ کیلۆگرام هێرۆین، ١٤٠ گرام کۆکاین، ٦٠٠ گرام میسامفیتامین، نۆ هەزار و ٤١٦ حەبی هۆشبەر و ٥٠ هەزار و ٤٤٠ لیرەی تورکیدا گیرا.
١٨ لە ٢٤ دەستگیرکراوەکە بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کران.