Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2017
مۆسکۆ - AA
کۆبوونەوەی سۆچی نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو میدیای رووسیا باسی لێوە کراوە.
رۆژنامەی ئیزڤەستیا هەواڵی کۆبوونەوەکەی بە مانشێتی "دەگەڕێینەوە بۆ هاریکاری هاوبەش" داوە. لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کروە کە هەریەک لە پوتین و ئەردۆغان بڕیاریان داوە لەسەر هەڵگرتنی سنووردار کردنی دوولایەنەی ئابووریی.
لە هەوآڵەکەدا ئاماژە بە زانیارییەکانی نێو کۆبوونەوەکە دراوە. هاوکات باس لەوەش کراوە هەریەک لە مۆسکۆ و ئەنقەرە بەگرنگییەوە دەڕواننە هەوڵی دروست کردنی ناوچەی داماڵراوی جەنگ.
لە هەواڵەکەدا هاتووە ''کۆبوونەوەکەی پوتین و ئەردۆغان لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاند. دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پوتین ئاماژەی بەوەکرد قۆناغی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا بوو بە رابردوو و دەگەڕێینەوە بۆ هاوبەشی و هاریکاریی ئاسایی وەک جاران''.
هاوکات رۆژنامەی کۆمەرسانت، بە لاپەڕەیەکی تەواو باسی لە کۆبوونەوەکە کردووە.
لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە جگە لە تەماتە، هەردوو لەسەر هەموو بابەتەکانی دیکە رێککەوتوون.
ئاژانسی تاس لە هەواڵێکدا کە دەستبەجێ دوای کۆبوونەوەکە هەواڵێکی لەژێر ناونیشانی ''هەموو شتێک جگە لە تەماتە'' بڵاوکردەوە.
لە هەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە ''پوتین و ئەردۆغان لە سوچی کۆبوونەوەیەکی زۆر بەسوودیان ئەنجامدا. ئەنقەرە و مۆسکۆ، جگە لە تەماتە لەسەر هەڵگرتنی هەموو سنووردارکردنەکان رێککەوتن. سەبارەت بە ڤیزەش ژمارەیەک ئاسانکاریی ئەنجامدەدرێن''.