عەنتاب
فستقی عەنتاب کە بە پڕۆتین، فسفۆر و ڤیتامین دەوڵەمەندە، ٩٦ ھێکتار زەوی تەرخانکراوە بۆ بەرھەمھێنانی ، نزیکەی ١٠ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار داری فستقی لێیە، جوتیاران دەڵێن بە بەراورد بە ساڵی پار، نرخەکەی بەرز بووەتەوەو بەوە دڵخۆشن.
ئیبراھیم ساری، سەرۆکی دەزگای بۆرسەی بازرگانی نیزیپ لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی: "فستقی عەنتاب بۆ ناوچەکە بووەتە گرنگترین سەرچاوەی داھات، لەو دوو ساڵەی دوایی جۆر و بڕی بەرھەمی زیاتر کردووە. بەڵام ئەمساڵ ساڵی فستق نەبوو کێڵگەکان بەرھەمیان زۆر کەمە."
لەچاو کەمی بەرھەمی فستق، بەڵام ئەمساڵ گرانی نرخەکەی، قەرەبووی بۆ جوتیاران کردەوە. فستقی عەنتاب داھاتێکی بە بڕشتی ناوخۆیی تورکیایەو توانای ھەیە پێویستی تورکیا لەو بارەیەوە دابین بکات.
ساڵی ٢٠١٢ چوار ھەزار و ٨٠٠ تۆن بەرھەمھاتووە، بەڵام تا ٩ مانگی ئەمساڵ شەش ھەزار و ٥٥ تۆن بەرھەمھاتووە.
ھەر یەکە لەوڵاتانی ئەمریکا، ئێران، ئەفغانستان، قیرقیزستان لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن کە فستقی عەنتابیان بۆ دەچێ.
سدیق دورماز، سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی نیزیپ لەپارێزگای عەنتاب ، ئاماژە دا بە بڕی بەرھەمی فستقی ئەمساڵ و گوتی: "ساڵی رابردوو بڕی بەرھەم لەنێوان ١٣٠ – ١٥٠ ھەزار تۆن دا بوو، بەڵام ئەمساڵ بۆ ٣٠ ھەزار تۆن دابەزیوە، ھەروەھا ساڵی پار کیلۆیەک فستق بە حەوت لیرە فرۆشرا، ئەمساڵ بەھای فستق گەیشتووەتە ١٥-١٦ لیرە، بۆ بەرھەمھێنانی فستق ئەمساڵ ساڵی زێڕینە. ھەرچەندە بەرھەم کەمیشبێ نرخەکەی رەنگدانەوەی باشی بۆ سەر جووتیاران ھەیە."
دورماز ھەروەھا گوتی: "سەرباری بەرزی نرخەکەی بەڵام ھێشتا فستقی عەنتاب نە گەیشتووەتە ئەو نرخەی شایانیەتی. فستقی تەڕی عەنتاب ھەموو ساڵێک لەم ناوچەیە بۆ چەند وڵاتی دیکە رەوانە دەکرێ، شایانی ئەوەیە نرخەکەی بگاتە ٢٠ لیرە."