Fahrettin İbrahim
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
چاوەڕوان دەکرێ رۆژی هەینی 5ی ئاب لە رێوڕەسمێکدا گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە شارەکانی عەنتاب لە تورکیاوە بۆ ھەولێر بکرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێری ژووری بازرگانی عەنتاب ئەیوب بارتیک وێرای راگەیاندنی کردنەوەی گەشتی راستەوخۆی نێوان ئەم دوو شارە رایگەیاند: "عەنتاب لە ھەناردەکردنی بۆ عێراق لە پلەی یەکەمدایە. پیلانمان ھەیە ئاستی ھەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتە زیاتر بکەین. پێمانوایە دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان سوودێکی زۆری بۆ کەرتی بازرگانی دەبێت".
بارتیک ئاماژەی بەوە دا کە دوای ئاشکراکردنی پاکێجی ئابووری پێش جەژنی رەمەزان لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە، ھێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرڵاین بڕیاری راگەیاندنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە عەنتابەوە بۆ ھەولێر ئاشکرا کرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێری ژووری بازرگانی عەنتاب روونیشی کردەوە کە دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی بۆ ھەرێمی کوردستان، کەرتی بازرگانی زیاتر گەشە دەسێنێت و گوتیشی: "لە پێناو تورکیایەکی بەھێز پێویست بە ھەوڵی زیاتر ھەیە. ھەروەھا بۆ بەزرکردنەوەی ئاستی وەبەرھێنانمان، کارسازانمان گەشت بۆ وڵاتانی جیھان دەکەن. بۆیە ھەم ھەنگاوەکانی حکوومەت و ھەمیش ھەنگاوەکانی کارسازان لەوبارەیەوە گرنگییەکی زۆری بۆ ئامانجەکانی وڵاتمان ھەیە. گرنگی بە ھەموو ھەنگاوێک دەدەین و چاوەڕێی ھەنگاوی زیاتریش دەکەین".
بارتیک لە درێژەدا ئاشکراشی کرد کە ھێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرڵاین بە مەبەستی گەیشتنی کارسازان بۆ وڵاتە جیاکانی جیھان، گەشتی ئاسمانی دەست پێکردووە و بەم پێیەش گوتی: "بەھۆی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گەشتکردن خێراتر دەبێت و لە ماوەیەکی کورتیشدا ئەنجامەکەی دەبێت".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە گرنگییەک زۆر بە بازاری عێراق دەدەن و بەو ھۆیەوە دوو ساڵ لەوەپێش نووسینگەی بازرگانیان لە ھەولێر کردووە کە کاریگەری گرنگی لەسەر کەرتی بازرگانی جیھان ھەیە و راشیگەیاند کە کردنەوەی نووسینگەکە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیش ھەیە و لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆ بۆ ھەولێر ئەم پەیوەندییە زیاتر گەشە دەسێنێت.