Rewa Mahmut Hasan
23 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
عەنتاب
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بەیاوەری راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ و سەرۆکی کۆنسەیی یەکێتی ئەوروپا دۆناڵد تاسک لە شاری عەنتابی تورکیا سەردانی کەمپی ئاوارەکانی سووریایان کرد.
دوای ئەوەی کە بەسەردانێکی فەرمى گەیشتە تورکیا، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ سەردانی کەمپی ئاوارە سووریەکانی کرد لە شاری عەنتابی تورکیا، کە هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا داودئۆغڵو، لەگەڵ چەند وەزیرێکی تورکی یاوەرییان دەکرد.
سەرەتا هەریەک لە داودئۆغڵو، مێرکڵ و تاسک لەگەڵ منداڵانی ئاوارە سووریەکان وێنەیان گرت و دواتر ئاخاوتنیان لەگەڵ کردن و پاشان چوونە ناو کەمپەکە.
لەو سەردانەدا زیاتر لە ٣٠٠ رۆژنامەنوس ئامادە بوون .