Sangar Hamad Azeez
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
قەڵای عەنتاب کە بەر لە ٦ هەزار ساڵ و لە سەردەمی رۆمییەکان هاووڵاتییان بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە خۆیان بەکاریان دەهێنا، لە ئێستادا بووەتە شوێنی کەیف و خۆشی هاووڵاتییانی شارەکە.
ئەو قەڵایە یەکێکە لەو ئاسەوارە کۆنانەی کە ناوی لە لیستی ئەو ١٦٣ شارەیە کە یونسکۆ بە کەلەپووری جیهان ناساندوویەتی.
عەنتاب کە یەکێکە لەو شارانەی ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری بیانی بۆ بینینی شوێنەوارە دێرینەکان و شاکارەکانی رووی تێ دەکەن، لە مانگی رەمەزاندا هاووڵاتییانی بەگەرمییەوە پێشوازی لە مانگەکە دەکەن و بەربانگ و پارشێوان بە رازاندنەوەی سفرەکان بەرز رادەگرن.
عەنتاب کە بە پایتەختی تورکیا دادەنرێت لە رووی تام و چێژی خواردنەوە، پارشێوان لە نێو قەڵای شارەکە بە کەبابە بەناوبانگەکەی ئەو شارە سفرەکان دەڕازێننەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وەستای کەباب سەرڤەت ئیچدەنیز گوتی: "کەبابی عەنتاب بەناوبانگترین جۆری کەبابە لەسەر ئاستی تورکیا، هاووڵاتییانی ئەو شارە لە مانگی رەمەزاندا بەتایبەتی لە پارشێواندا خوویان بە خواردنی کەباب گرتووە، کەبابخانەکانی ئەو شارە لە پارشێواندا بەشێوەیەک قەرەباڵغە کە زۆر جار شوێنی دانیشتن بۆ موشتەرییەکان نامێنێتەوە".
هاووڵاتی مستەفا ئۆزجان کە یەکێکە لە خوازیارانی خواردنی کەباب لە پارشێوان بە ئەنادۆڵوی گوت: "من خەڵکی عەنتابم، لە رەمەزاناندا شەوانە پەلەمە کە پارشێو بێت و بێم لەسەر قەڵا کەباب بخۆم".
هاووڵاتییەکی دیکەش کە خەڵکی ئەدەنە بوو بەناوی موستەفا یەنەر گوتی: "من لە ئەدەنەوە هاتووم، بەڕاستی هاتنە سەر قەڵاتی عەنتاب و خواردنی کەباب نەریتێکی جوانە و تام و چێژێکی بێ وێنەی هەیە".