عەنتاب
جێگری سەرۆكی سەندیكای چێشت لێنەرانی پرۆفێشناڵ كێنان ئۆك لە لێدوانێكی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بە بوونی ٤٨٠ جۆر خواردن لە چێشتخانەكانی عەنتاب كرد.
چێشتخانەكانی عەنتاب لە ھەر وەرزە و خواردنی تایبەتی خۆیان ھەیە، ھەنووكەش لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار چەندین جۆری خۆراك لە چێشتخانەكان شوێنی خۆیان دەكەنەوە وەك دروستكردنی كەبابی میوە كە رەنگە پرسیاری ئەوە بكرێت چۆن لە میوە و سەروزە كەباب دروست دەكرێت؟.
كێنان ئۆك لە گووتەكانی باسی لە چۆنیەتی ئامادەكردنی كەبابی میوە و سەوزە كرد بەتایبەتی لەمانگی نیساندا و كەبابەكە لەسێو، بەھێ و دۆمەڵان لەگەڵ گۆشتی سوور دروست دەكرێت.
كاتێك باس لەو جۆرە كەبابە دەكرێت خەڵكی سەرسام دەبن كە ئایا چۆن لە میوە كەباب دروست دەكرێت. بەڵام لەزت و چێژێكی تایبەتی خۆی ھەیە.
-تامێكی جیاواز لە كەبابی دۆمەڵان.
لەگەل ھاتنی وەرزی بەھار كەبابی میوە شوێنی خۆی لەسەر خوانەكان دەكاتەوە و چێژێكی جیاوازی ھەیە و بەبەراورد لەگەڵ گۆشتی سوور پڕۆتینی زیاتریشی تێدایە.
-چۆنیەتی دروستكردنی كەبابی دومەڵان.
"سەرەتا ئەو بەروبوومانەی كەبابەكەیان لێوە دروست دەكرێت دەشۆردرێنەوە، بە چەقۆ توێكڵی سەرەوەی دومەڵانەكە لێ دەكرێتەوە، دواتر پارچە پارچە دەكرێت و لەگەڵ پارچەیەك قیمە و پارچەیەك لە دومەڵانەكە دەكرێت بە شیشەكەوە و دوای برژانی بەتەواوەتی ئامادەی خواردن دەبێت و چێژ و لەزەتێكی زۆری ھەیە".