Rewa Mahmut Hasan
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
سەرۆکی شارەوانی شاری بەزیەرس، مێنارد لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی فڕانس٢ی فەڕەنسیدا ئاماژەی بەوە دا کە لەمەودوا رێگە بە کردنەوەی رێستۆرانتی کەباب نادات کە لەلایەن زۆرێک لە کۆچبەران و بیانییەکانەوە کراوەتەوە.
ناوبراو وەک بیانوو بۆ ئەو بڕیارەی، ئاماژە بەوە دەکات کە کەباب کولتووری ئەوان نییە بۆیە رێگە نادات شارەکەیان ببێتە پایتەختی کەباب. ئەم گوتانەی ناوبراو کاردانەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە لە نێو میدیای فەڕەنسا و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.