Salih Bilici
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: " ئێستا لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات زیاتر لە دوو ھەزار تیرۆریست کوژراوە.. ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە شێوەیەکی پێداگر بەردەوام دەبن. ئێمەش نزیکەی ٢٠٠ شەھیدمان ھەیە".
ئەردۆغان لە پەخشی هاوبەشی هەردوو کەناڵی ئا خەبەر و ئەی تی ڤی روونکردنەوەی گرنگی لەبارەی رووداوەکانی رۆژەڤ دا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: " بەداخەوە "دەوڵەتی ھاوتەریب"، وەک ڤایرۆسێک دزەی کردووەتە نێو دەوڵەتەوە. لە ھەواڵگری پۆلیس، ھەواڵگری نەتەوەیەیی، ھێزە چەکدارەکان، لە ھەموو ئەم پێکھاتانە ھەن. ئەمانە بە شێوەیەکی جددی لە پەیوەندی دان. لە ھەموو وەزارەتەکان بوونیان ھەیە. پاککردنەوەی گشت ئەمانە ئەستەمە بەڵام لەگەڵ گۆڕینی یاسای دادگایی کردنی فەرمانبەر، سیستەمێکی نوێ دێتە ئاراوە".
ئەردۆغان: " دەوڵەتی ھاوتەریب و چیا (پەکەکە) ئێستا لە کۆبوونەوە دان، ئەمەش لە میدیاکان بڵاوکرایەوە. ئەمانە تاوتوێی ئەوە دەکەن ئایا چۆن پێکەوە دەتوانن ھەنگاو بنێن و ئەرکی تایبەت وەک میدیا لە نێو خۆیان دابەش بکەن".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: " ئێستا لە وڵاتی ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کەس چاوەڕێی ئەمە لە ئێمە نەکات بەوەی کە ئایا ئەم ئۆپەراسیۆنانە کەی رادەگیرێت. سەیرکەن رۆژی یەکشەممە ئەنجام ھەر چیەک بێت. وەک سەرکۆمار دەستووری وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی ھەیە. ئەویش یەکریزی و پێکەوەیی گەلە. بۆ بەردەوامی ئەمە بە شێوەیەکی پێداگر لەگەڵ ھێزە چەکدارەکانمان بەردەوام دەبین.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: " پێش ئەم ھەڵبژاردنە ئەمە بە ئاشکرایی دەڵێم. ھاوڵاتی کورد و برایانی کوردمان لەگەڵ تیرۆریستان یەک مەکەن. تیرۆریست شتێکی دیکەیە. تیرۆریستان خیانەتکارن. تۆڕێکن کە دەیانەوێت ئەم وڵاتە پارچە بکەن. بەڵام برای کوردی من جیاوازی ھەیە. پێویستە ئەمانە بە باشی بزانین و ھەنگاوی خۆمان لە زەمینەیەکی دیموکراتی بھاوێژین".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.