Muhammet Ali Kemal
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2016
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە فڕۆكەیەكی تایبەت کاتژمێر 5یسەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی توركیا گەیشتە كیتۆی پایتەختی ئیكوادۆر.
ئەردۆغان لە فڕۆكەخانەی ماریسكاڵ سوكرێی نێودەوڵەتی لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئیكوادۆر ریكاردۆ پاتینۆ و باڵیۆزی توركیا لە كیتۆ كۆركوت گیونگەن و كارمەندانی باڵیۆزخانەكەوە پێشوازی لێكرا.
هەریەك لە جێگری سەرۆكوەزیران یاڵچن ئاكدۆغان، وەزیری دەرەوە مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری زانست، پیشەسازی و تەكنەلۆجیا فیكری ئشك، وەزیری ئابووری مستەفا ئەلیتاش، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان بەرات ئاڵبایراك یاوەری ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغان دەكەن لە سەردانەكەی بۆ ئیكوادۆر.