Kübra Kara
14 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2023
ئیستانبوڵ- AA
مزگەوتی سەڵاحەددینی ئەییوبی کە ئەمرۆ ھەینی لە دیاربەکر لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکرێتەوە، ٢٥ ھەزار کەس دەتوانێت پێکەوە خواپەرستی تیادا ئەنجام بدات.
بنیاتنانی مزگەوتەکە شەش ساڵی خایاندووە کە لەلایەن خاوەنکاری دیاربەکر، ئیحسان ئارسڵان لە ناوچەی یەنیشەھیر بنیات نراوە.
ئەم مزگەوتە کە لەسەر رووبەری ٤٣ ھەزار و ٥٠٠ مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، ھۆڵێکی کۆبوونەوە لە خۆدەگرێت کە جێگای ٧٠٠ کەسی تیادا دەبێتەوە، ھۆڵێکی پێشانگای ھەیە کە رووبەرەکەی ھەزار و ٥٠٠ مەتر چوارگۆشەیە و پارکێکیش کە جێگای ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی تیادا دەبێتەوە لەخۆ دەگرێت. مزگەوتەکە ھەروەھا کافیتریا، کتێبخانە و ناوەندی گەنجان و ناوەندی پەروەردەیش لەخۆ دەگرێت.
چوار دەروازەی مزگەوتەکە بە ناوەکانی حەزرەتی ئادەم، حەزرەتی ئیبراھیم، حەزرەتی مووسا و حەزرەتی عیساوە ناونراوە و دەروازەی سەرەکییش بە ناوی حەزرەتی محەمەدەوە ناو نراوە.
بە رەچاوکردنی ھونەری تەلارسازیی مێزۆپۆتامیا، سەلجوقییەکان و عوسمانییەکان مزگەوتەکە بە سادەیی بنیاتنراوە.