Rewa Mahmut Hasan
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
دیاربەکر - AA
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە شارۆچکەی لجێ لە دیاربەکر دوو سەرباز کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، ئۆپەراسیۆنەکانی شارۆچکەی لجێ لە دیاربەکر کە لە ٢٢ی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە، بەردەوامی هەیە.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا رووبەڕوو بوونەوەی چر روودەدەن و لەئەنجامی هێرشی پەکەکە سەربازێک کوژراو دانەیەکی تریش بە سەختی برینداربوون، دوای ئەوەی بە هەلیکۆپتەر رەوانەی نەخۆشخانەی بینگۆل کرا، گیانی لەدەستدا.
ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە بەردەوامی هەیە.