Mazın Asad
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
کۆجەئەلی
لە چوارچێوەی ئامانجەکانی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و دروستکردنی پرۆژە مەزنەکان، پردی عوسمان غازی کرایەوە و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند پردی عوسمان غازی تا کۆتایی جەژن بێ بەرامبەر لە خزمەتی ھاووڵاتیان دەبێت.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی پردەکە، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ئەدی راما، جێگرانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش، نوردین جانیکلی و مەھمەت شیمشەک و ژمارەیەک پەرلەمانتار، دیپلۆماتکار، بەرپرسانی کۆمپانیاکان، مێوانی بیانی و سەرۆک شارەوانی و ھاووڵاتیان ئامادە بوون.
سەرکۆماری تورکیا لە گوتەیەکی لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند تورکیا بە ھێزییەوە لەو قۆناغە رزگاری دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیناڵی یڵدرمیش گوتی: "وەڵاممان بۆ تیرۆر زیاتر وەبەرهێنان دەبێت".