Rewa Mahmut Hasan
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
ئەردۆغان رایگەیاند کە تیرۆر وەک دووپشک وایە دواجار دەگەڕێتەوەو بەو دەستەوە دەدات کە گرتوویەتی. ئەمە سرووشتی تیرۆرە. ئەو بۆمبانەی ئەمڕۆ لە وڵاتماندا دەتەقێتەوە، سبەینێ بەدەستی ئەوانەدا دەتەقێتەوە کە رەوانەی ئێمەیان دەکرد. ئێمە وڵاتێکین بێ جیاوازیی، هەر چەشنە تیرۆرو تیرۆریستێک و کردەوەیەکیان رەت دەکەینەوە. چاوەڕێی هەمان هەڵوێستی شەرەفمەندانەشین لە وڵاتان. ئینشەڵا خوا جارێکی تر ئازارێکی لەو چەشنە ناداتە گەلەکەم".
لەمیانی بەشداری کردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی پردی عوسمان غازی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتەیەکی پێشکەش کردو باسی لە کردەوە تیرۆریسیتییەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ناو ئیستانبوڵ کردو پرسەی خۆی گەیاندە کەسوکاری کوژراوەکان و هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هیچ کات سەرنەویی ناکەن و تەنیا بۆ خوا دەچەمێنەوە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا لەکاتێکدا چەندین پێشهاتی خۆش روودەدەن، هاوکات رووبەڕووی کاری تیرۆر دەبنەوە.
ئەردۆغان گوتی: "لەلایەک رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، لەلایەکی تر یەپەگە، لەولاتریش رێکخراوی تاریکپەرستی داعش. رێکخراوە بچووکەکانی تریش لەملاتر، بەدەستی چەند لایەنێک خراونەتە وێژەی وڵاتەکەمان. ئێمە باش دەزانین کێن ئەوانەی ئەو رێکخراوانە بەردەدەنە گیانی ئێمەو بەکاریان دەهێنن. وا دەزانن بە خوێنڕشتن چۆک بە تورکیا دادەدەن و تەسلمیان دەبین. ئەوان لە کردەوەی چاڵەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات بۆیان دەرکەوت کە چەندە هەڵەن. بەڵام دیسانەوە هەر بەردەوامن لە هێرش. ئێمە دەزانین لەکاتی خۆیدا ئازارەکانمان بکەینە هەنگوین، بەڵام ئەوانەی تیرۆر وەک هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەمان بەکاردەهێنن، ناتوانن وەک ئێمە رێک راوەستن. دەمەوێت ئەوەیان بیر بهێنمەوە، کە تیرۆر وەک دووپشک وایە بەو دەستەوە دەدات کە گرتوویەتی، ئەمە خووی تیرۆرە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو قوربانیانەی تورکیا دەیدات نابێتە هۆی وەستانی خەباتی، بەڵکو زیاتر لە سەرکەوتنی نزیک دەکاتەوەو رێکخراوی تیرۆریستی و ئەوانەشی بەکاریان دەهێنن بۆیان دەردەکەوێت کە ناتوانن رێگریی لەبەردەم تورکیا دروست بکەن.