Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكارانی گشتیی مێرسین، میدیات و قه‌یسه‌ری، نووسینگه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ-ی بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانیان بانگهێشت كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی داواكارانی گشتیی مێرسین و میدیات، له‌سه‌ر چوار دۆسیه به‌تۆمه‌تی "سووكایه‌تی" و "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" نووسراوی ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره كردووه بۆ بانگهێشتكردنی ده‌میرتاش بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانی.
هاوكات له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌تۆمه‌تی "بوختانكردن به‌ده‌م كارمه‌ندانی حكوومه‌ت" سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری قه‌یسه‌ری، نووسراوی ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره بۆ بانگهێشتكردنی یوكسه‌كداغ بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانی كردووه.