Muhammet Ali Kemal
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەفکان ئالا سەبارەت بە رووداوە تیرۆریستییەکان بەگشتیی و لەسەرووی هەمووشیانەوە هێرشە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، زانیاریی دایە پەرلەمان.
ئالا رایگەیاند ''تاوەکو ئێستا ١٣ کەس دەستبەسەرکراون کە نۆیان تورک و چوارەکەی دیکەیان بیانین. رەگەز و ناسنامەی یەکێک لە خۆکوژەکان دیاریکراوە. ژمارەی کوژراوەکان ٤٣ کەسە بێجگە لەو کەسانەی لە خۆیان تەقاندووەتەوە. لەو ژمارەیە ١٩یان بیانین. ژمارەی ئەو بریندارانەش کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن، ٩٤ کەسە''.
- ''٦٥٤ کەس بەهۆی پەیوەندییان بە داعشەوە دەسترگیرکراون''
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند ''پەیوەست بە داعش پێنج هەزار و ٣١٠ کەس دەستبەسەرکرابوون، لەو ژمارەیە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٦٥٤ کەسیان دەرچووە. تەنها لە ساڵی ٢٠١٦دا هەزار و ٦٥٤ دەستبەسەرکراون، ٩٧١یان بیانین و ٦٦٣ کەس لەدەستبەسەرکراوەکان دەستگیرکراون. لەو ژمارە دەستگیرکراوەش ٣٧١یان بیانین''.