Melike Gallenkuş,Muhammet Ali Kemal
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
ئیستانبوڵ-AA
له دادبینی سه‌ره‌كیی بۆ دۆسیه‌ی هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاری سەر بە هه‌ده‌په لە بازنەی ئه‌نقه‌ره، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆمارییه‌وه، داوای زیندانییكردنی هه‌ریه‌ك له ناوبراوان به تاوانی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" تاوه‌كو پێنج ساڵ ده‌كرێت.
له دانیشتنه‌كه‌ی دادگای ٢٦همی تاوانه قورسه‌كانی ئیستانبوڵدا، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ره، به هۆی ئه‌وه‌ی راپۆرتی پزیشكیی هه‌بوو، به‌شداریی نه‌كرد، به‌ڵام سری سوره‌یا ئۆنده‌ر كه به‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ركردن دادگایی ده‌كرێت له هۆڵی دادگا ئاماده‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی دادگا داوای له داواكاری گشتیی كۆماریی كرد دادبینی خۆی پێشكه‌ش بكات، پارێزه‌رانی تۆمه‌تباران ره‌خنه‌یان له دۆخه‌كه گرت. له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی دادگا به هۆی ئه‌وه‌ی ئارامی هۆڵه‌كه‌یان تێكداوه، پارێزه‌ره‌كانی كرده ده‌ره‌وه.
له دادبینییەكهی داواكاری گشتیی كۆمارییدا داواكراوه به هۆی گوته‌كانیان له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز له ١٧ی ئاداری ٢٠١٣دا له ناوچه‌ی زهیتینبوڕنو، هه‌ریه‌ك له ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر تاوه‌كو پێنج ساڵ زیندانییان به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.