بینگۆل
وەزیری گەشە پێدانی توركیا جەودەت یڵماز لە چوارچێوەی سەردانێكدا بۆ بینگۆل لە ناوەندی ئاك پارتیدا بەشداری لە رێوەڕەسمی جەژنە پیرۆزە كرد و گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "لە داهاتووی توركیادا هیچ شوێنێك بۆ چەك نییە و ئەوانەیش چەكیان لەدەستە پێویست بوو چەك دابنن یان هەر چۆنێك بێت بچنە دەرەوەی وڵات. ئایا ئەمەیان كرد؟ نا چەكیان دانەنا و نەچوونە دەرەوەی وڵات، با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین ئەمڕۆ لە توركیا هەموو رێگاكانی سیاسی كراوەنن ئەی بۆ چی هێشتا چەك هەیە؟ لە داهاتووی توركیا و ناوچەكەدا هیچ شوێنێك بۆ چەك نییە".
یڵماز گوتی: "قۆناغی چارەسەری لە لایەن سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دەستی پێكراوە و هەنگاوی زۆر نراون كە لە رابردوودا كەس نەیدەتوانی بیریان لێ بكاتەوە. یەك لە نموونە هەرە باشەكانی قۆناغی چارەسەری پەرلەمانی نوێیە و ئیرادەی سەدا 95ی دەنگدەران لە پەرلەمانە".
یڵماز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: "ئەوەی ئاك پارتی كردوویەتی لەم پەرلەمانەدا لە بەرچاوە، هیچ سەردەمێك رێژەی ژنان لە پەرلەمان ئەوەندە زۆر نەبووە، ژمارەی پەرلەمانتارە ژنەكان زیادی كردووە، پەرلەمانتارە سەرپۆش لەسەرەكانیش هەڵبژێردراون و ئەمەیش هەنگاوێكی مێژووییە، ژمارەی گەنجان لە پەرلەمان زیادی كردووە و لە پێكهاتەكانی دیكەیشدا ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردراون".
یڵماز گوتی: "لەم وڵاتە كێ دەژێت پێویستە نوێنەری لە پەرلەمان هەبێت، نوێنەرایەتی كردنی هەموو چینەكان شتێكی زۆر باشە بەڵام پێویستە ئەمەیش لەگەڵ ئارامیدا پێكەوە ببەسترێنەوە".
یڵماز گوتی: "دوای دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری دەبوایە چەك دانرابا، دەبوایا چەكداران هەر چۆنێك بووایە بچنە دەرەوەی وڵات یا چەك دابنێن، ئایا ئەمەیان كرد؟ نا نەچوونە دەرەوەی وڵات و چەكیان دانەنا، با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین، هەم چەك و هەم سیاسەت نابێت، هەم چەك و هەم دیموكراسی نابێت، پێویستە یەك لەو بژاردانە هەڵبژێردرێت، ئەمڕۆ لە توركیا هەموو رێگاكانی سیاسی كراوەن، هەركەس ئەوەی دەیەوێت زۆر بە ئاسانی باسی لێوە دەكات، ئەی ئەم چەكانە بۆ چین؟ پێویستە چەند كەس و لایەنێك وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، مافی كێ هەیە كە لە سایەی چەكدا سیاسەت بە هاووڵاتییانی ئێمە بكات؟".
یڵماز گوتی: "ئێمە لە سیاسەتدا كراوەین و هەركەس دەتوانێت بیروڕا و سیاسەتی خۆی بە ئازادانە ئاشكرا بكات".
یڵماز لە بەردەوامی قسەكانیدا داوای لە هەر كەس كرد لە دژی چەك بوەستێتەوە، و گوتی: "لێرەدا نەتەنیا بانگ لەو كەسانە دەكەم كە دەنگیان بە ئاك پارتی داوە بەڵكو بانگ لەو كەسانە دەكەم دەنگیان بە هەدەپە و پارتەكانی دیكەیش داوە پێویستە پێكەوە لە دژی چەك رابوەستین و نفرین لە چەك بكەین و بە چەكەكان بڵێن ئێتر بەسە، كاتێك لە جێبەجێكردنی خزمەت یا پڕۆژەیەكدا تۆزێك دوا دەكەوین قیامەت دروست دەكەن، ئەی برای من بۆ چی ئەو زەرەر و زیانانەی كە بە هۆی چەكەوە بەرمان كەوتووە نابینن؟ بۆ چی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر رێگاوبان و بەنداوەكان نابینن؟ مادام خزمەتتان دەوێت و دەتانەوێت وڵات گەشە بكات ئەوا چۆن لە سەیبەری چەكدا دیموكراسی نابێت هەر بەو جۆرەیش لە سەیبەری چەكدا گەشە كردن وگەشە پێدان نابێت. ئەگەر چەك و توندوتیژی نەبێت ئەوا كەرتی تایبەت زیاتر سەرمایەگوزاری دەكات، ئەوانەی چەك بەكار دەهێنن و هێرشی سەر خزمەتگوزارییەكان دەكەن لە راستیدا هێرشی سەر بەختەوەری خەڵك و گەنجان دەكەن چونكە دەیانەوێت هەژاری و ئەو بارودۆخەی كە بتوانن بەكاری بهێنن بەردەوام بكات".